پەروەردە و خیزان

زیکرەکان

جووتبون لەگەڵ دواوەی خێزان هەندێ كەسی شازو نامۆو ڕەوشت‌و ئەخلاق شێواو...

تەفسیری قورئان

تەفسیری سورەتی (العصر) وپەندو ئامۆژگاری وەرگرتن لێی بسم الله الرحمن الرحيمالحمد لله والصلاة...

کۆمەڵایەتی

حیجاب ئیمانە. پاكى یە. لەخواترسانە.حەیایه 1_حیجاب گوێ ڕایەڵى یە:حیجاب گوێ ڕایەڵى یە بۆ...

بیروباوەڕی دروست

جیاوازی لە نێوان شیركی گەورەو شیركی بچووك حوكمی شیركی بچووكهەركەسێ‌ لە هەردوو جۆرەكەی...

پەرتووکی ئاینی

وێنە حوكمەكانی ڕۆژی عاشـورا الحمدلله والصلاة والسلام على رسول...

حەرامکراوەکان

جووتبون لەگەڵ دواوەی خێزان هەندێ كەسی شازو نامۆو ڕەوشت‌و ئەخلاق شێواو...

وتاری ئاینی

چۆن پێشوازى بكەین لە مانگى ڕەمەزان؟ موسڵمانانى خۆشەویست وتارى ئەمڕۆمان (چۆن...

دواین بابەت

zanko ghdghsgjshjshfkj  njbjbjhfsjhfjsh   xjbchjcjahf bcjnbsjhasjh
چۆن پێشوازى بكەین لە مانگى ڕەمەزان؟ موسڵمانانى خۆشەویست وتارى ئەمڕۆمان (چۆن پێشوازى بكەین لە مانگى ڕەمەزان)... زیاتر بخوێنەوە
تەفسیری سورەتی (العصر) وپەندو ئامۆژگاری وەرگرتن لێی بسم الله الرحمن الرحيمالحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن... زیاتر بخوێنەوە
جووتبون لەگەڵ دواوەی خێزان هەندێ كەسی شازو نامۆو ڕەوشت‌و ئەخلاق شێواو بەهۆی لاوازی باوەڕو ئیمانیانەوە گوێ... زیاتر بخوێنەوە
جیاوازی لە نێوان شیركی گەورەو شیركی بچووك حوكمی شیركی بچووكهەركەسێ‌ لە هەردوو جۆرەكەی شیرك -گەورەو بچووك- ڕزگاری بوو ئەوە... زیاتر بخوێنەوە
وێنە هەڵبژادەیەك لە فەتواى زانایان سەبارەت بە ڕۆژووى ئافرەتان إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِيْنُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوْذُ... زیاتر بخوێنەوە
وێنە حوكمەكانی ڕۆژی عاشـورا الحمدلله والصلاة والسلام على رسول الله....خوێنەری بەڕێز ئەم نامیلكەیەی بەر دەستت... زیاتر بخوێنەوە

جۆراوجۆر

بەڵگەكانى حەرامێتى گۆڕانى و مۆسیقا إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ...

بڵاوکراوەکانی کۆناس

Allaha Allaha Allaha Allaha ,Allaha Allaha Allaha ,Allaha Allaha Allaha ,Allaha Allaha Allaha...
هاتنی پەیامبەر صلى الله عليه وسلم پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
نسوارەوە لەلایەن Administrator   
هەینی, 08 حوزەیران 2012 11:35

بەندی یەكەم: ڕووە مێژوییەكان: ڕێخۆشكار
هاتنی پەیامبەر صلى الله عليه وسلم
لە ڕۆژی دووشەممە لە دووازدەی ڕبیعولئەوەلدا، خوای پەروەردگار منەت و نیعمەتی خۆی ڕشت بەسەر هەموو مرۆڤایەتی دا، بە لە دایكبوونی گەورە و ڕێنوویی كاری مرۆڤایەتی، موحەممەدی كوڕی عەبدوڵلای كوڕی عەبدولموتەلیبی هاشمیی قورەیشیی، بە هەتیویی هاتە دنیاوە، دوای شەش ساڵ یەتیمی باوك و دایكیش بوو، لەسكی دایكدا بوو باوكی وەفاتی كرد، كە تەمەنی گەیشتە شەش ساڵ دایكیشی وەفاتی كرد، ئیتر دوای ئەوان عەبدولموتەلیبی باپیری بەخێوی كرد، ئەویش دوای دووساڵ وەفاتی كرد، ئینجا ئەبو تالیبی مامی ئەركی بەخێوكردنی گرتە ئەستۆ. كە تەمەنی گەیشتە چل ساڵی خوای پەروەدگار بە مژدەدەرو ترسێنەر ڕەوانەی كرد بۆ خەڵكی، ئەمیش هەستا بەگەیاندنی پەیامەكە بەجوانترین شێوە...

داگرتن

LAST_UPDATED2
 
(130) بیرۆكە لە پەروەردەكردنى منداڵاندا پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
نسوارەوە لەلایەن Administrator   
هەینی, 08 حوزەیران 2012 10:22

بسم الله الرحمن الرحيم الحمد لله وحده، والصلاة والسلام على من لا نبي بعده... وبعد: پێشەكى پەروەردەكردنى منداڵ هونەر و لێزانینە، بەڵام بەداخەوە كەمێكى كەم لەخەڵكى بەجوانى دەیزانن، و لەم بوارەدا دەیان كتێب دانراون، كەهەندێكیان بەدرێژى باسیانكردووە، هەندێكیشیان بەكورتى، بۆیە پێمان باش بوو كورتەى هەندێك لەو كتێبانە وەربگرین، و لە كۆمەڵە بیرۆكەیەكى بەسوددا ڕێكى بخەین، لە خواى گەورە داواكارین لێمان قبوڵ بكات.آمین.
[بیروباوەرِ]
1- منداڵەكەت فێرى وشەى یەكتاپەرستى بكە، لەگەڵ ئەوشتانەى كە ئەم وشەیە داخوازى دەكات، كە ئەویش بریتیە لەعیبادەت نەكردن بۆ جگە لە(الله) وە بەتەنها پەرستنى(الله)
2- فێرى ئەوەى بكە كە خواى گەورە لەم دونیایەدا ئێمەى بۆ عیبادەت (یەكتاپەرستى) درووست كردووە، وەكو دەفەرموێت:(وما خلقت الجن والإنس إلا لیعبدون)، لەگەڵ ئەوەشدا (وشەى عیبادەت)ى بۆ ڕوون بكەرەوە (بەمانا فراوانەكەى).
3- زۆر مەیترسێنە بە ئاگر و سزا و توڕەیى خواى گەورە تاوەكو یادكردن و ناوهێنانى خوا لەزەینى منداڵەكەدا پەیوەست نەبێت بەو شێوە ترسناكانەوە.
4- واى لێبكە كەزیاتر خواى خۆش بوێت چونكە تەنها ئەو درووستى كردووین و ڕزقى داوین و خواردن و خوارنەوە و پۆشاكى پێداوین و كردووینى بە موسڵمان.
5- وریاى بكەرەوە لەئەنجامدانى هەڵەو تاوان لەكاتى تەنیاییدا چونكە لەهەموو حاڵەتێكدا خوا دەیبینێت.
6- ئەو ڕستانە زۆر بڵێ كە یادكردن و ناوهێنانى خوایان تێدایە وەكو(بسم الله) لەكاتى خواردن و خواردنەوە و چوونە ژوورەوە و هاتنە دەرەوە، وە (الحمد لله) لەكاتى تەواوكردنى خواردندا، وە (سبحان الله) لەكاتى سەر سوڕماندا و...هتد.
7- خۆشەویستى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لەدڵى منداڵەكەتدا بڕوێنە ئەویش بەباسكردنى سیفەتە جوانەكانى و خوێندنەوەى هەندێك چیرۆك لەژیانى و سەڵاواتدان لەسەرى هەركاتێك ناوى هێنرا.
8- بیروباوەڕى (قەزا و قەدەر) لە زەینیدا جێگیر بكە، و پێی بڵێ: كە ئەوەى خوا بیەوێت بووە و دەبێت، وە ئەوەشى خوا نەیەوێت نەبووە و نابێت.
9- منداڵەكەت فێرى شەش پایەكەى بیرو باوەڕ بكە (واتە: باوەڕهێنان بە خوا و فریشتەكان و كتێبە ئاسمانیەكان و پێغەمبەران و ڕۆژى دوایى و قەزاوقەدەر).
10- هەندێك پرسیارى لێبكە كە پەیوەست بن بە بیروباوەڕەوە وەكو: پەروەردگارت كێیە؟ ئاینت چییە؟ پێغەمبەرەكەت كێ یە‌؟ بۆچى خوا دروستى كردووین؟ كێ ڕزق و ڕۆزیمان دەدات و خواردن و خواردنەوەمان پێ دەبەخشێت و شیفاى نەخۆشیەكانمان دەدات؟ بەش و جۆرەكانى یەكتاپەرستى چین؟ هاوەڵ بڕیاردان (شیرك) و بێباوەڕى (كوفر) و دوو ڕوویی (نفاق) چین؟ چارەنووسى هەریەك لە هاوەڵ بڕیاردەر (مشرك) و بێباوەڕ (كافر) و دووڕوو (منافق) چییە؟ وە چەندین پرسیارى تریش، پاشان ئەگەر وەڵامەكەى نەزانى یان بەهەڵە وەڵامى دایەوە، تۆ بەشێوەیەكى ڕاست و دروست پێى بڵێ.
[پەرستش (عیبادەت)]
11- فێرى پێنج پایەكەى ئیسلامى بكە، (واتە: شایەتوومان و نوێژكردن و زەكاتدان و ڕۆژووگرتن و حەج كردن).
12- ڕاى بهێنە لەسەر نوێژكردن، پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى: "مروا أبناءكم بالصلاة لسبع، واضربوهم عليها لعشر " واتە: فەرمان بكەن بە منداڵەكانتان بە نوێژكردن لە تەمەنى حەوت ساڵیەوە، وە لە دە ساڵیدا لێیان بدەن لە سەرى (بەڵام لێدانێكى سوك بێت نەك برینداركەر).
13- هاوڕێیەتى بكە لەڕۆیشتن بۆ مزگەوت، و فێرى بكە چۆن دەست نوێژ بگرێت.
14- فێرى ئادابى مزگەوت، و ڕێز لێگرتنى مزگەوت، و پیرۆزى مزگەوتى بكە.
15- ڕاى بهێنە لەسەر ڕۆژوو گرتن بۆ ئەوەى لەكاتى گەورە بووندا ئاسان بێت لەسەرى.
16- هانى بدە لەسەر لەبەركردنى قورئان و فەرمودە و زیكرە ڕاست(صەحیح)ەكان بە پێى توانا.
17- لەكاتى پێشكەوتنى لە لەبەركردندا خەڵاتى بكە، ئیبراهیمى كوڕى ئەدهەم فەرمویەتى: باوكم پێى ووتم: كوڕەكەم بەدواى فەرمودەدا بگەڕێ و فێرى ببە، هەر كاتێك فەرمودەیەكت بیست و لەبەرت كرد درهەمێكت بۆ هەیە، ئیبراهیم دەفەرموێ: لەسەر ئەمە دەستم كرد بە داواكردن و فێربونى فەرموودە.
18- منداڵەكەت بێزار و هیلاك مەكە بە زۆر لەبەركردن، بۆئەوەى ئەو شتە وەكو سزایەك تێنەگات، و واى لێبێت ڕقى لەلەبەركردنى قورئان بێت.
19- بزانە كە تۆ پێشەنگیت بۆ منداڵەكانت، بۆیە ئەگەر بە تەمبەڵی و بە قورسى پەرستش ئەنجام بدەیت و پشت گوێی بخەیت، ئەوا منداڵەكانیشت پێت كاریگەر دەبن و ئەوانیش قورسى دەنوێنن لە عیبادەت و لەوانەیە لێشى هەڵ بێن و ئەنجامى نەدەن.
20- منداڵەكەت ڕابهێنە لەسەر صەدەقەكردن و بەخشین، ئەویش بەوەى كە هەندێك جار چاكە بكەیت و ئەو بت بینێت، یان شتى بدەیتێ بۆئەوەى بیبەخشێت بەهەژار و سواڵكەر، و لەوەش چاكتر ئەوەیە هانى بدەیت لەوماڵە تایبەتیەى خۆى ببەخشێت كە پاشەكەوتى كردووە.
[رِەوشت (الأخلاق)]
21- ئەگەر دەتەوێ منداڵەكەت ڕاستگۆ بێت ئەوا ترس لەدڵیدا مەچێنە.
22- خۆت ڕاستگۆ بە، بۆ ئەوەى منداڵەكەشت فێرى ڕاستگۆیی بێت.
23- فەزڵ و گەورەیی ڕاستگۆیی و دەستپاكى بۆ باس بكە.
24- سەر ڕاستى(ئەمانەت)ى منداڵەكەت تاقى بكەرەوە بێ ئەوەى خۆى هەستى پێ بكات.
25- منداڵكەت ڕابهێنە لەسەر ئارامگرتن و پەلەنەكردن، ئەمەش لەڕیًَگەى ڕاهێنانى لەسەر ڕۆژوو یان ئەنجامدانى هەندێك كاروبار كە پێویست بەئارامگرتن و لەسەرخۆیی دەكات.
26- دادپەروەر بە لە نێوان منداڵەكانتدا، چونكە ئەوە چاكترین ڕێگا(وەسیلە)یە كە منداڵ فێرى ڕەوشتى دادپەروەرى دەكات.
27- منداڵەكەت ڕابهێنە لەسەر ڕەوشتى (خۆنەویستى)، ئەمەش لەڕێگەى چەند هەڵوێستێكى كردارەكی، یان لەڕێگەى هەندێك چیرۆك كە باس لە فەزڵ و گەورەیی ڕەوشتى خۆنەویستن دەكەن.
28- ئەو دەرەنجامە سلبی و خراپانە بۆ منداڵەكەت ڕوون بكەرەوە كەلە ئەنجامى هەڵخەڵەتاندن و غەش و دزی و درۆ دەكەوێتەوە.
29- ئەگەر منداڵەكەت لەهەندێك هەڵوێستدا ئازایەتى نواند، ئەوا ستایش(مەدح)ى بكە و خەڵاتى پێشكەش بكە و بۆى ڕوون بكەرەوە: زیرەكى ئەوەیە ئەو كارانە ئەنجام بدەى كە ڕاست و پێویستن.
30- لەگەڵیدا توند و تیژ مەبە، چونكە ئەمە توشى ترسى دەكات، و پاڵى پێوە دەنێ بۆ درۆكردن.
31- ڕەوشتى خۆبەكەم زانین (تواضع) و نەرم و نیانی و واز هێنان لەخۆبەزل زانینى لەلا خۆشەویست بكە.
32- فێرى ئەوەى بكە كە پێوەرى چاكیەتى و بەڕێزى خەڵك لە لاى خواى گەورە به پێی لەخواترسان (التقوى) و كردەوەى چاكەیە، نەك بەپێی نەسەب و ڕەچەڵەك باشى و ماڵ و پارە.
33- ئەوەى بۆ باس بكە كە چارەنوسى ستەم(ظلم) و ناپاكى بە هیلاك چوون و فەوتانە.
34- فێرى جیاوازى نێوان ئەوشتانەى بكە كە لە لاى منداڵان شاراوەن، وەكو جیاوازى نێوان ئازایەتى و هەڵەشەیی، و جیاوازى نێوان شەرم و تەریق بوونەوە، و جیاوازى نێوان خۆبەكەم زانین(تواضع) و زەلیلى، وجیاوازى نێوان زیرەكى و هەڵخەڵەتاندن.
35- منداڵەكەت ڕابهێنە لەسەر بەخشندەیی، ئەویش بەوەى كە خۆت لەناو ماڵى خۆتدا بەخشندە بیت پاشان لەگەڵ خەڵكیشدا.
36- بەڵێن شكێن مەبە بەهیچ شێوەیەك بەتایبەتى لەگەڵ منداڵەكانتدا چونكە پابەند بوونى تۆ بەبەڵێنەكانتەوە منداڵەكانت فێر دەكات كە بەوەفابن بەرامبەر بەڵێنەكانیان.
[رِەوشت و هەڵس و كەوت]
37- سەلام لە منداڵەكانت بكە.
38- عەورەتت دەرمەخە لەبەردەم منداڵەكاتندا.
39- لەگەڵ دراوسێكانتدا چاك بە.
40- منداڵەكانت فێربكە ڕێز لە دراوسێ بگرن، و وریایان بكەرەوە لە ترسناكى ئازاردانى دراوسێ.
41- لەگەڵ دایك و باوكتدا چاكەكاربە، و سەردانى خزم و دۆستان بكە، و منداڵەكانیشت لەگەڵ خۆتدا ببە.
42- بە منداڵەكەت ڕابگەیەنە كە خەڵكى منداڵى تێگەیشتوویان خۆش دەوێت كەئازارى كەسانى تر نەدات.
43- نامەیەك بۆ منداڵەكەت بنێرە كەهەندێك ڕەوشت و ئاموَژگارى و ڕاسپاردە لەخۆ بگرێت.
44- بۆ منداڵەكەت ڕوون بكەرەوە كە هەندێك هەڵسوكەوت هەیە بەتەواوى ڕەفزدەكرێتەوە و باسى هۆیەكانى بۆ بكە.
45- لەگەڵ منداڵەكانتدا دابنیشە، و هەرجارێك باسى ڕەوشتێك لەڕەوشتەكانى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم یان بۆ بكە، و پرسیاریان لێ بكە بزانە چ سودێكیان لێ بینیوە، وە دەشكرێ منداڵەكەت بخوێنێتەوە و تۆش گوێ بگریت.
46- بەنهێنى ئامۆژگارى منداڵەكەت بكە، و لەبەرچاوى خەڵكى سزاى مەدە.
47- ئەوەندەى دەتوانیت هەوڵ بدە زۆر لۆمەى منداڵەكەت نەكەیت.
48- پێش ئەوەى بچیتە ژورەوە بۆلاى منداڵەكەت ئیزن وەربگرە، ئەمە باشترین وەسیلەیە بۆ ئەوەى منداڵەكەت فێرى ئیزن وەرگرتن بێت.
49- چاوەڕوانى ئەوە مەبە هەرچى تۆ دەتەوێ منداڵەكەت لەیەكەمجارەوە فێرى ببێت (بەڵكو دەبێ پلە بە پلە لە گەڵیدا بڕۆیت).
50- بیرت نەچێت پێش هەموو خواردنێك (بسم الله) بكە بەدەنگێك كە ببیسترێت، بەهەمان شێوە دواى خواردن (الحمد لله) بكە.
51-خۆت لە هەندێك لە هەڵەى منداڵەكانت بێ ئاگابكە، و سنگت مەكە بەكۆگایەك بۆ كۆكردنەوەى هەڵەى منداڵەكانت.
52- هەر كاتێك هەڵەیەكت كرد بەرامبەر منداڵەكەت، داواى لێبوردنى لێ بكە.
53- هانى منداڵەكەت بدە لەسەر لێهاتوویى و سەركەوتن، و پێی بڵێ: ئەزانم كە تۆ منداڵێكى لێهاتوو و زیرەكیت و دەتوانیت كارەكانت بە باشى ئەنجام بدەیت.
54- تایبەتمەندیەكى زیاتر بدە بەمنداڵەكانت.
55- گاڵتە بەقسە و هەڵسوكەوتى منداڵەكەت مەكە.
56- منداڵەكەت فێرى دەستەواژەى پیرۆزبایی و بەخێرهاتن و قسەخۆشى بكە.
57- زیادەڕەوى مەكە لەلاواندنەوە و ناز كێشانى منداڵەكەتدا.
58- منداڵەكەت وا لێ مەكە كەلەڕێگەى پارە پێدانەوە فەرمانەكانت جێبەجێ بكات، چونكە كەسایەتى لاواز دەكات بەرامبەر بەپارە(ماددە).
59- منداڵەكەت بكە بەهاوڕێی ژمارە یەكت.
[بونیادى جەستەیی]
60- دەرفەت و كاتێكى گونجاو بەمنداڵە‌كەت بدە بۆ یاریكردن.
61- هەولڕ بدە (بهپێی توانا) یاریە بەسوودەكان بۆ منداڵەكەت دابین بكەیت.
62- ڕێگەى پێ بدە خۆى هەندێك لەیاریەكانى هەڵبژێرێت.
63- منداڵەكەت فێرى مەلەوانى و ڕاكردن و یاریە بەسودەكانى تر بكە.
64- هەندێك جار والەخۆت بكە كەمنداڵە‌كەت لەیاریەكاندا لێت بباتەوە.
65- خواردنێكى هاوسەنگ و مامناوەند بۆ منداڵەكەت ئامادەبكە.
66- گرنگى بدە بە ڕێكخستنى ژەمە خۆراكیەكانى منداڵەكەت.
67- منداڵەكەت وریابكەرەوە لە زۆر خواردن.
68- لەكاتى خواردندا لێپرسینەوە مەكە لەگەڵ منداڵەكەتدا لەسەر هەڵەكانى.
69- هەمیشە ئەو خواردنانە دروست بكە كە منداڵەكەت حەزى لێیەتى.
[بونیادى دەرونى]
70- زۆر بەجوانى گوێ لەمنداڵەكەت بگرە، و گرنگى بدە بە هەموو وشەیەك كە دەیڵێت.
71- وابكە كە منداڵەكەت خۆى ڕووبەڕووى كێشەكانى خۆى ببێتەوە، وە دەكرێ یارمەتى بدەیت بێ ئەوەى هەستى پێ بكات.
72- ڕێز لەمنداڵەكەت بگرە ئەگەر كارێكى بەڕێك و پێكى ئەنجام دا.
73- منداڵەكەت وا لێ مەكە پەنا بۆ سوێند خواردن ببات بەڵكو پێى بڵێ: من بە ڕاستت دەزانم بێ ئەوەى سوێند بخۆیت.
74- دوور بكەوەرەوە لەبەكارهێنانى دەستەواژە هەڕەشە ئامێزەكان (بۆ نمونە بڵێیت: ئەگەر فڵان شتم بۆ نەكەیت دەتكوژم).
75- هەست بەوە مەكە منداڵەكەت كەسێكى خراپە یان گێلە و هیچ تێناگات.
76- بێزار مەبە لەزۆر پرسیاركردنى منداڵەكەت، و هەوڵ بدە وەڵامى هەموو پرسیارەكانى بدەیتەوە بە وەڵام گەلێكى سادە و قایلكەر.
77- منداڵەكەت بگوشە بەسنگتەوە و واى لێ بكە هەست بەسۆز و خۆشەویستى بكات.
78- ڕاوێژ بە منداڵەكەت بكە لە هەندێك كاروباردا و كار بەڕاوێژەكەى بكە.
79- وابكە كەمنداڵەكەت هەست بكات ڕێژەیەك لە ئازادى هەیە لە بڕیارداندا.
[بونیادى كۆمەڵایەتى]
80- ناوى منداڵەكەت تۆماربكە لەناوەندە هاوینیەكان، و زنجیرەكانى لەبەركردنى قورئان، و پێشبڕكێ زانستیەكان، و چالاكیە بەسودەكانى تردا.
81- هەندێك ئەركى ڕێزلێگرتنى میوان بسپێرە بە منداڵەكەت ئەویش بەوەى كە چا و قاوە و میوە یان شتى تر بۆ میوان دابنێت.
82- بەخێرهاتنى منداڵەكەت بكە كاتێك كە دێتە ژورەوە و تۆ لەگەڵ هاوڕێكانتدایت.
83- ڕێگە بدە بەمنداڵەكەت بەشدارى بكات لە چالاكیە كۆمەڵایەتیەكانى مزگەوتدا وەكو سندوقى چاودێرى هەتیو و بێوەژنەكان.
84- منداڵەكەت ڕابهێنە لەسەر ئیشكردن و كڕین و فرۆشتن و كاسبى حەڵاڵ.
85- وا لە منداڵەكەت بكە هەندێك جار هەست بەئازار و ناڕەحەتى كەسانى تر بكات، و هەوڵ بدات ئەو ئازار و ناڕەحەتیەیان لەسەر سوك بكات.
86- وا لەمنداڵەكەت مەكە غەم و خەفەتى هەموو جیهان هەڵبگرێت.
87- وابكە منداڵەكەت بەرهەمى ئیشە كۆمەڵایەتیەكانت ببینێت.
88- منداڵەكەت بنێرە بۆ دابینكردنى هەندێك لەپێداویستیەكانت، و كارى وا بكە هەست بكات تۆ متمانەت پێیەتى.
89- ڕێگر مەبە لەوەى منداڵەكەت بەویستى خۆى هاوڕێ هەڵبژێرێ، وە دەتوانیت واى لێ بكەیت ئەو كەسەى تۆ دەتەوێت ئەوە بكات بەهاوڕێی خۆى بە بێ ئەوەى هەستى پێ بكات.
[بونیادى تەندروستى]
90- گرنگى بە تەندروستى منداڵەكەت بدە.
91- خواردن پێدانى منداڵەكانت لەكاتى خۆیدا پشت گوێ مەخە.
92- زیادەڕەوى مەكە لەپێدانى دەرمان بە منداڵەكەت.
93- لە ڕێگەى ڕوقیەى شەرعیەوە منداڵەكەت چارەسەر بكە (واتە: بە خوێندنى قورئان و هەندێك لەو دوعایانەى كە لە سوننەتدا هاتوون).
94- منداڵەكانت ڕابهێنە لەسەر زوو خەوتن و زوو لەخەو هەستان.
95- منداڵەكەت وا لێبكە گرنگى بدات بە پاك و خاوێنى لاشە و ددان وجلەكانى.
96- زوو چارەسەرى منداڵەكەت بكە، و چاوەڕوان مەبە تا نەخۆشیەكەى قورس دەبێت.
97- منداڵەكانت دوور بخەرەوە لەو كەسانەى كە توش بوون بەنەخۆشیەك كەترسى گواستنەوەى هەیە لەكەسێكەوە بۆ كەسێكى تر.
98- كارێكى وامەكە منداڵەكەت هەست بەترسناكى نەخۆشیەكەى بكات.
99- پەنا ببە بۆ خوا چونكە شیفاى هەموو نەخۆشی و دەردەكان بەدەستى ئەوە.
[بونیادى رِۆشنبیرى]
100- پرسیارى هەندێك مەتەڵ لە منداڵەكەت بكە (بۆ ئەوەى بیركردنەوەى چالاك بێت).
101- داواى لێ بكە كە بە دەربڕینى خۆى هەندێك بابەتت بۆ بنوسێت.
102- هەوڵ بدە هەموو ئەو شتانە بخوێنیتەوە كە منداڵەكەت نوسیویەتى.
103- هەموو هەڵەیەكى ڕێزمانى یان زمانەوانى مەگرە كەمنداڵەكەت لەكاتى خوێندنەوەدا دەیكات.
104- هانى منداڵەكەت بدە بۆ خوێندنەوە.
105- واى لێ بكە خۆى ئەو چیرۆكانە دیارى بكات كە دەیەوێ بیان خوێنێتەوە.
106- لە خوێندنەوەى هەندێك شتدا بەشدارى بكە لەگەڵ منداڵەكەتدا.
107- هەندێك لەو یاریانە بۆ منداڵەكانت ئامادە بكە كە دەبنە هۆى زیادكردنى زیرەكى و وریایی منداڵ.
108- منداڵەكەت هان بدە بۆ سەركەوتن لە خوێندندا.
109- یارمەتى منداڵەكەت بدە و واى لێ بكە زاڵ بێت بەسەر ئەو كۆسپانەى كە ڕێگرن لەبەردەم سەركەوتنى لەخوێندندا.
110- منداڵەكەت هان بدە بۆ لەبەركردنى هۆنراوەى بەسوودى هەندێك لە شاعیرە كۆن و تازەكان.
111- هانى بدە بۆ لەبەركردنى هەندێك نمونە و پەندى عەرەبى (یان كوردى) پاراو
112- منداڵەكەت ڕابهێنە لەسەر هونەرى وتار بێژى.
113- ڕاى بهێنە لەسەر هونەرى گفتوگۆ و قایلكردن.
114- ڕێگەى پێ بدە بەشدارى بكات لە هەندێًك لە خولەكانى پەرە پێدانى توانا خودیەكان (زاتیەكان).
115- منداڵەكەت هان بدە لەسەر فێربوونى زمانێكى بیانى باو(بە تایبەتى زمانى عەرەبى كە زمانى قورئانە).
[پاداشت و سزا]
116- شێوازى پاداشت و سزا بەكار بهێنە.
117- بەردەوام خەڵاتى پێشكەش بكە، و بەردەوام سزاى مەدە.
118- باشێوازى خەڵات پێبەخشینەكەت جۆراوجۆر بێت بەشێوەیەك كە بەردەوام خەڵاتەكە پارە نەبێت بەڵكو دەكرێ گەشت كردنێك بێت، یان ڕێگە پێدان بێت بەیاریكردن لەسەر كۆمپیوتەر، یان دیاریەك بێت، یان دەرچوون بێت لەگەڵ هاوڕێیەكیدا.
119- شێوازى سزادانەكەت با جۆراو جۆر بێت، و بالێدان یەكەم شێواز نەبێت لەلات، بەڵكو هەندێك جار با سزاكە تێڕوانینێكى توڕەییانە،یان ترساندن بەقسە،
یان قسە لەگەڵ نەكردن بۆ ماوەیەكى دیارى كراو، یان بێبەشكردن لەبەشێك لەو پارەیەى كەڕۆژانە دەیدەیتێ یان بێبەشكردن لەسەیرانى هەفتانە بێت.
120- بزانە كە سزاى گونجاو ڕێگرە لەدووبارەبوونەوەى هەڵە، و یارمەتى دەدات بۆ گەیشتن بەحەق و صەواب.
121- بزانە كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم هەرگیز لەمنداڵى نەداوە.
122- ئەگەر منداڵەكەت یەكەم جار بوو هەڵەى كرد سزاى مەدە.
123- لەسزاداندا دڵڕەق و توند و تیژ مەبە.
124- ئەگەر منداڵەكەت سزادا هۆكارى سزاكەى بۆ باس بكە.
125- وامەكە منداڵەكەت هەست بكات چێژ لەسزادانى وەردەگریت، یان ڕقت لەدڵدایە بەرامبەرى.
126- نە لەبەردەم خەڵكیدا وە نەلەكاتى توڕەبووندا لەمنداڵەكەت مەدە.
127- لە ڕوومەتى منداڵەكەت مەدە، و دەستت زیاد لەپێویست بەرز مەكەرەوە بۆئەوەى ئازارى زۆر پێنەگات.
128- ئەگەر بەڵێنتدا لەمنداڵە‌كەت نەدەیت ئەوا لێى مەدە چونكە ئەگەر لێى بدەیت متمانەى پێت نامێنێت.
129- وا لە منداڵەكەت بكە هەست بكات كە لە بەرژەوەندى خۆى سزاى دەدەیت، و خۆشەویستیەكەى وات لێدەكات سزاى بدەیت (بۆ ئەوەى تووشى هەڵە و تاوان نەبێت).
130- منداڵەكەت فێرى ئەوە بكە كە سزادان بۆ ئەشكەنجەدان و ئازار نییە، بەڵكو بۆ تەمبێ كردنە.
وصلى الله وسلم على نبينا محمد

 

سەرچاوە : ماڵپەری بەهەشت

 
ئاشناكردنى موسڵمان بە هەندێك لە ئادابەكانى لەبەركردنى قورئان پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
نسوارەوە لەلایەن Administrator   
هەینی, 08 حوزەیران 2012 11:41
الحمدلله وحده، والصلاة والسلام على من لا نبي بعده... وبعد:
[1. نیەتپاكى (الإخلاص):]
ئاشكرایە كە هەر كردەوەیەك بۆ ئەوەى لاى خواى گەورە وەربگیرێت پێویستى بە دوو مەرج هەیە:
أ. ئەو كردەوەیە تەنها لەبەر خواى گەورە و بە مەبەستى بەدەستهێنانى ڕەزامەندى ئەو ئەنجامى بدرێت.
ب. ئەو كردەوەیە بە پێى دەقەكانى قورئان و سوننەت بێت.
هەر كردەوەیەك ئەم دوو مەرجە یان یەكێكیان تێدا نەبێت وەرناگیرێت.
لەبەركردنى قورئانیش لەبەرئەوەى یەكێكە لە كردەوە چاكە گەورەكان ئەگەر بێتوو ئەو كەسەى كە ئەنجامى دەدات نیەتى بۆ خوا نەبێت لێى وەرناگیرێت، بەڵام لەگه ڵ ئەوەشدا نابێت شەیتان هەڵتبخەڵەتێنێت و ئەوەت لە مێشكدا دروست بكات كە مادەم بۆ خوات نیە ئیتر بۆ خۆت ماندوو دەكەیت وازى لێ بهێنە و بڕۆ بە شتێكى ترەوە خەریك ببە، نەخێر هیچ كات خۆت بۆ شەیتان دەستەمۆ مەكە و ئەگەر دەزانیت لەبەركردنەكەت بۆ خوایە بەردەوام بە و گوێ لە وەسوەسە و قسە پوچەكانى شەیتان مەگرە، ئەگەر دەشزانیت لەبەركردنەكەت لەبەر خوا نیە ئەوا لە ئێستاوە هەوڵ بدە وا بكەیت كە نیەتى خۆت بگۆڕیت و نیەتت پاك بكەیتەوە بۆ خواى گەورە، كەواتە لە هیچ حاڵەتێكدا خۆت مەدە بە دەست شەیتانەوە كە بە ویستى خۆى یاریت پێ بكات.
[2. هەستكردن بە گەورەیى قورئان: ]
ئەى ئەو كەسەى دەتەوێت قورئان لەبەر بكەیت بیربكەرەوە بزانە دەتەوێت وتەى كێ لەبەر بكەیت ؟!
وتەى ئەو پەروەردگارەى كە ئاسمانەكان و زەوى و ئەوەى لە نێوانیاندایە بە شەش ڕۆژ دروست كردووە !
ئەو پەروەردگارەى كە ئەوەى لە ئاسمانەكان و زەویدا هەیە تەسبیحاتى ئەو دەكەن.
بۆ ئەوەى بە كورتى بەڵام بە پوختى لە گەورەیى قورئان تێبگەیت ئەوا لەم ئایەتەى سورەتى حەشر (ئایەتى 21) وردبەرەوە كە خواى گەورە فەرموویەتى:
[لَوْ أَنْزَلْنَا هَذَا الْقُرْآنَ عَلَى جَبَلٍ لَرَأَيْتَهُ خَاشِعاً مُتَصَدِّعاً مِنْ خَشْيَةِ اللَّهِ وَتِلْكَ الأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ ]
واتە: ئەگەر ئەم قورئانەمان بەسەر كەژ و كێوێكدا دابەزاندایەت ئەوا دەتبینى ملكەچ دەبوو و پارچە پارچە دەبوو لە ترسى خوا، وە ئێمە ئەم نموونانە لە قورئاندا دەهێنینەوە بۆ ئەوەى بیربكەنەوە.
[3. زانینى ئەوەى كە ئەصڵ لە وەرگرتنى قورئان لەبەركردنیەتى:]
چونكە بتەوێ هەر زانستێك لە زانستە شەرعیەكان بخوێنێت ئەوا دەبینیت بنچینەى ئەو زانستە لە قورئان و سوننەت وەرگیراوە بۆیە پیشەوا نەوەوى - ڕەحمەتى خوداى لێبێت - فەرموویەتى:
(كان السلف لا يعلمون الحديث والفقه إلا لمن يحفظ القرآن) (المجموع: 1/ 38).
واتە: پێشینان وانەى فەرموودە و فیقهیان نەدەوتەوە بە كەسێك نەبێت كە قورئانى لەبەربوایە.
[4. حەزێكى بەهێزى رِاستگۆیانە:]
واتە: بەڕاستى و بە جدى حەزت لە لەبەركردنى قورئان بێت و ئارام بگریت لەسەر ئەو ناڕەحەتیانەى كە لە ڕێگاى لەبەركردنى قورئاندا توشت دەبێت، چونكە وەكو ئاشكرایە لەبەركردنى هەموو قورئان بە هەفتە و دوو هەفتە تەواو نابێت بۆیە پێویستى بە صەبر و ئارامگرتنى زۆر هەیە تاوەكو بتوانیت بەردەوام بیت و لە ناوەڕاستى ڕێگاكە پەكت نەكەوێت.
[5. كەمكردنەوەى سەرقاڵیەكان:]
ئەو كەسەى كە دەیەوێت هەموو قورئان لەبەر بكات پێویستى بە كاتێكى زۆر دەبێت، ئەمەش ئەوە دەخوازێت كە هەندێك لە ئیش و كار و حەزەكانى بكات بە قوربانى لە پێناوى لەبەركردنەكەیدا و ئامادەیى تێدا بێت ئەم قوربانیە بدات.
[6. دوعا و پارِانەوە:]
یەكێك لەو شتە زۆر گرنگانەى كە دەبێتە هۆى یارمەتیدانت لە لەبەركردنى قورئاندا بریتیە لە پاڕانەوە، بۆیە هەرگیز لێى بێئاگا مەبە، و بەردەوام داواى یارمەتى و ئاسانكارى لە خواى گەورە بكە.
[7. لەبەركردن لاى مامۆستایەكى چاك:]
تاوەكو پێت بكرێت دەبێت لەبەركردنەكەت لە لاى مامۆستایەك بێت، چونكە ئەمە وادەكات زیاتر جدى بیت و پابەند بیت بە لەبەركردنەوە، بەڵام ئەگەر هەر نەكرا ئەوا بێ ئومێد مەبە و خۆت هەوڵ بدە.
[8. لەبەركردن لە یەك موصحەفدا:]
ئەمەش بۆ ئەوەى وێنەى ئەو لاپەڕەیەى كە لەبەرى دەكەیت لە مێشكتدا بمێنێتەوە چونكە زۆر گۆڕینى موصحەف تێكەڵیەك لە مێشكدا دروست دەكات.


سەرچاوە : ماڵپەری بەهەشت

LAST_UPDATED2
 
حوكمی هەڵگرتنی مووی برۆكان‌و دەم‌و چاوو پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
نسوارەوە لەلایەن Administrator   
هەینی, 08 حوزەیران 2012 10:21

بسم الله الرحمن الرحيم
ئەو دیاردەیەی كە زۆر دەبنرێ لە ناو ئافرەتان دا‌و زیاد گرنگی پێ دەدەن‌و بووەتە خوونەریتی زۆرێك لە ئافرەتان هەڵكەندن‌و لابردنی مووی دەم‌وچاوو برۆیەكانیانە، ئەمەش بۆ جوانكردن‌و ڕازاندنەوەی دیمەنی دەرەوەیانە، هەر بۆیە ئافرەتانێكی زۆر خوویان بەم دیاردەوە گرتووە.
جا لەبەر ئەوەی ئافرەتی موسڵمان‌و خاوەن دین متمانەی بەوەیە كە جوانی ئەو لە شوێنكەوتنی دین‌و شەرعی خودا دایە‌و، ئەوەش كە خودا حەرامی كردبێ‌و قەدەغەی كردبێ ناشرین‌و قێزەونە، هەر چەندە لە ڕواڵەتی دەرەوەش دا لە پێشچاوی زۆرێك جوان بێ، بۆیە بە پێویستمان زانی لێكۆلینەوەیەكی كورت بكەین سەبارەت بە حوكمی هەڵكەندنی مووی دەم‌و چاوو برۆیەكان بە پێی سەرچاوەی ڕەسەنی ئیسلام كە «قورئان‌و سوننەت»ە، پاشان هەوڵدەدەین لە بەر تیشكی درەوشاوە‌و پڕپیتی زانایان‌و شەرعناسان دا ئەو باسە بكۆڵینەوە‌و بەبێ تەقلیدی كوێرانە‌و شوێن كەوتنی ناحاڵیانە بۆ هیچ مەزهەب‌و زانایەك.
لێرەش دا سەرەتا ئەو بەڵگانە باس دەكەین كە لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم هاتووە سەبارەت بە نادروستێتی ئەو كارە، پاشان ئەوەی كە ووشانەی كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بەكاری هێناوە بۆ ئەم مەبەستە شیكردنەوەیەكی زمانەوانی‌و شەرعیانەی بۆ دەكەین، دواتر وەڵامی ئەو شوبهانەش دەدەینەوە كە گوایە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم مەبەستی برۆیەكانە نەك دەم‌وچاو!! وە ئەوەش كە دەوترێ ئەگەر بۆ مێرد بكرێ دروستە!!
[بەڵگەكان:]
یەكەم:
« عَلْقَمَةَ»دەفەرموێ كە « عَبْدِ اللَّهِ » كوڕی« مَسْعُودٍ » فەرموویەتی:
«لَعَنَ اللَّهُ الْوَاشِمَاتِ وَالْمُسْتَوْشِمَاتِ وَالنَّامِصَاتِ وَالْمُتَنَمِّصَاتِ وَالْمُتَفَلِّجَاتِ لِلْحُسْنِ الْمُغَيِّرَاتِ خَلْقَ اللَّهِ».
واتە: « نەفرینی خودا لەو ئافرەتانەی كە خاڵ دەكوتن‌و ئەوانەش وا بۆیان دەكوترێ، وە ئەوانەی كە مووی هەڵدەگرن‌و ئەوانەش وا بۆیان هەڵدەگیرێ، وە ئەوانەی كە دانەكانیان شاش دەكەن بۆ جوانی‌و دەستكاری‌و گۆڕان لە دروستكراوەكانی خودا دەكەن». ئەم قسەی«عَبْدِ اللَّهِ» كوڕی«مَسْعُود »گەیشتەوە بە ئافرەتێك لە «بَنِي أَسَدٍ» پێیان دەوت «أُمُّ يَعْقُوبَ» وە ئافرەتێكی قورئان خوێن بوو، بۆیە هات بۆلای‌و پێی ووت:
بیستوومە كە تۆ نەفرەتت كردوو لەو ئافرەتانەی كە خاڵ دەكوتن‌و ئەوانەش وا بۆیان دەكوترێ، وە ئەوانەی كە مووی هەڵدەگرن‌و ئەوانەش وا بۆیان هەڵدەگیرێ، وە ئەوانەی كە دانەكانیان شاش دەكەن بۆ جوانی‌و دەستكاری‌و گۆڕان لە دروستكراوەكانی خودا دەكەن.
« عَبْدِ اللَّهِ » كوڕی« مَسْعُودٍ » فەرموویەتی:
« وَمَا لِي لَا أَلْعَنُ مَنْ لَعَنَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَهُوَ فِي كِتَابِ اللَّهِ».
واتە: « چۆن لەعنەت نەكەم لەكەسێك كە پێغەمبەر لەعنەتی لێ كردبێ‌و لە قورئانیش دا هاتبێ‌».
ئافرەتەكەش وتی هەموو قورئانم خوێندۆتەوە شتی وەهام تێدا نەبینیەوە!!
« عَبْدِ اللَّهِ » كوڕی« مَسْعُودٍ » فەرموویەتی:
« لَئِنْ كُنْتِ قَرَأْتِيهِ لَقَدْ وَجَدْتِيهِ قَالَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ «وَمَا آتَاكُمْ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا».
واتە: «ئەگەر بەوردی بتخوێنبایەتەوە، ئەوا دەتدۆزیەوە، ئەی ئەوە نی یە خودا دەفەرموێ: ئەوەی پێغەمبەر دایپێتان‌و فەرمانی پێكردن‌و وەریگرن‌و جێ بەجێی بكەن‌و ئەوەش كە ئەو قەدەغەی كرد ئێوەش وازی لێ بهێنن‌و توخنی مەكەون»(1).
دووەم:
ئافرەتێك هات بۆلای «عَبْدِ اللَّهِ » كوڕی« مَسْعُودٍ» ووتی: بیستوومە كە تۆ قەدەغەت كردووە ئافرەتان پرچی دەستكرد بەكاربهێنن؟
«ابْنِ مَسْعُودٍ» فەرمووی: بەڵێ.
ئافرەتەكە وتی: ئایا ئەمەت لە قورئان دا بینیوە كە حەرامە یان لە پێغەمبەرت صلى الله عليه وسلم بیستووە؟
«ابْنِ مَسْعُودٍ» فەرمووی:
«أَجِدُهُ فِي كِتَابِ اللَّهِ وَعَنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ».
واتە:« لە قورئان دا بینیوەمە‌و لە پێغەمبەریشم بیستووە صلى الله عليه وسلم».
ئافرەتەكە وتی: سوێند بە خودا قورئانم لەسەرەتاوە تا كۆتایی خوێندۆتەوە، بەڵام شتی وەهام تێدا نەبینیوە!!
«ابْنِ مَسْعُودٍ» فەرمووی:
«فَهَلْ وَجَدْتِ فِيهِ [مَا آتَاكُمْ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا] ».
واتە: « ئایا ئەو ئایەتەت بینیوە لە قورئان دا كە دەفەرموێ: «ئەوەی پێغەمبەر دایپێتان‌و فەرمانی پێكردن‌و وەریگرن‌و جێ بەجێی بكەن‌و ئەوەش كە ئەو قەدەغەی كرد ئێوەش وازی لێ بهێنن‌و توخنی مەكەون ».
ئافرەتەكە وتی: بەڵێ بینیومە.
«ابْنِ مَسْعُودٍ» فەرمووی:
« فَإِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نَهَى عَنْ النَّامِصَةِ وَالْوَاشِرَةِ وَالْوَاصِلَةِ وَالْوَاشِمَةِ إِلَّا مِنْ دَاءٍ».
واتە:« دە دڵنیابە كە من خۆم بیستم لە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم كە هەڵكێشانی موو شاشكردنی ددان‌و بەكارهێنانی پرچی خوازراو‌و خاڵ كوتنینی قەدەغەكرد، مەگەر بۆ چارەسەری نەخۆشی بێ»(2).
[ئەوەی لەم فەرموودانەوە وەردەگیرێ ئەوە:]
كۆمەلێك كار‌و كردار هەیە كە بەزۆری ئافرەتان ئەنجامی دەدەن‌و بۆتە پیشەو خووی زۆرێك لە ئافرەتان، بەڵام لەشەریعەتی پیرۆزی ئیسلام دا حەرامن‌و قەدەغەكراون‌و، هەركەس بۆ خۆی بیكات یان بۆ كەسێكی تری ئەنجام بدات، ئەوا بەر لەعنەت‌و نەفرینی خودا دەكەوێت، هۆكاری ناردوستێتی ئەو كارەش دەگەڕێتەوە بۆ دەستكاری كردنی دروستكراوی خودا.
بەڵام ئەوەی كە دەمانەوەی قسەی لەسەر بكەین لێرەدا بریتیەلە هەڵكێشانی موو كە پێی دەوترێ: «نَمْص».
جاوەكو پێشتر ئاماژمان پێكرد«نَمْص» یەكێكە لەو كردارانەی كە حەرامە‌و هەركەس بیكات بەر لەعنەت‌و نەفرەتی خودا دەكەوێ، بەڵام ئایا مەبەستی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لەو «نَمْص» چی یە؟ ئایا تەنها هەڵگرتن‌و باریكردنەوەی برۆكان دەگرێتەوە؟ یان هەموو دەم‌وچاوویش دەگرێتەوە؟؟
لێرەدا پێم باشە سەرەتا بەوردی سەرنجی مانای ئەم وشەیە بدەین لە ڕووی زمانەوانیەوە تاوەكو بزانین ئەم ووشە بۆچی بەكاربراوە، دوای ئەوەش لێكدانەوەی شەرعناسان‌و زانایانی ئیسلام باس دەكەین.

سەرەتا پێناسەی ووشەی «نمْص» لە بنچینەی زمانی عەربی دا:


فەرهەنگ‌و قاموسەكانی زمانی عەرەبی وشەی«نَمْص»یان بۆ هەڵكێشان‌و هەڵكەندنی موو بەكارهێناوە.
هەوەكو دەفەرموون:
«النَّمَص رقَّة الشعر ودِقَّتُه حتى تراه كالزَّغَبِ».
واتە: « نمص باریك كردنەوەی موو تەنكردنەوەیەتی تاوەكو وەكو گەنكە موو دەردەكەوێ»(3).
«النَمْصُ: نتفُ الشَعْڕ. وقد تَنَمَّصَتِ المرأةُ ونَمَّصَتْ أيضاً، والنامِصَةُ: المرأة التي تزيِّن النساء بالنَمْصِ ».
واتە: « نەمص بریتیە لە هەڵكەندنی موو، وە زۆرجار ئافرەت هەڵدەسێ بە هەڵكێشانی، وە هەروەها بۆیشی هەڵدەكێشن، نامصە: ئەو ئافرەتەیە كە هەڵدەستێ بە جوانكاری ئافرەتان بە هۆی هەڵكێشانی تووك‌و مووەكانەوە»(4).
«النَّمْصُ: نَتْفُ الشَّعْڕ» واتە: « نەمص بریتیە لە هەڵكەندنی توك‌و موو»(5).
«(نمص) النون والميم والصاد أُصَيلٌ يدلُّ على ڕقّة شَعَْرٍ أو نتف له. فالنَّمَص: ڕقَّة الشَّعر. والمِنْماص: المِنْقاش».
واتە:«بنج‌و بنەوانی نمص بەڵگەیە لەسەر تەنككردنەوەی موو یان كێشانی، كەوابوو: نەمص تەنككردنەوە‌و باریك كردنەوەی مووە، وە منماصیش: مووكێشە»(6).
«النَّامِصَةُ " مُزيِّنَةُ النِّسَاءِ بالنَّمْصِ "».
واتە: « نامصە: ئەو ئافرەتەیە كە هەڵدەستێ بە جوانكاری ئافرەتان‌و بە هۆی هەڵكێشانی تووك‌و مووەكانەوە»(7).
«أَنْمَصُ الرَّأْسِ وأَنْمَصُ الحَاجِبِ ورُبَّمَا كانَ أَنْمَصَ الحَاجِبِ ورُبَّمَا كانَ أَنْمَصَ الجَبِينِ إِذا رَقَّ مُؤَخَّرُهُمَا ».
واتە:« كە دەوترێ نەمصی سەری كرد، یان نەمصی برۆكانی كرد، زۆرجار نەمصی برۆكانی دەكات، وە هەندێ جار نەمصی نا‌وچەوانی دەكات، مەبەست بەمانە ئەوەیە كە تەنك‌و باریكی بكاتەوە »(8).
«النَّمَصُ: " القِصَارُ مِن الرِّيشِ "».
واتە: « نەمص واتە لابردنی موو»(9).
« هي التي تَنْتِفُ الشَّعرَ من الوَجْهِ».
واتە: « نەمص بریتیەلە هەڵكێشانی مووی دەم‌وچاو»(10).
« وامرأَة نَمْصاء تَنْتَمِصُ أَي تأْمرُ نامِصةً فتَنْمِص شعرَ وجهها نَمْصاً أَي تأْخذه عنه بخيط».
واتە: « كە دەوترێ «وامرأَة نَمْصاء تَنْتَمِصُ» واتە داوای كرد مووی دەموچاوی بۆ هەڵكێشن بە دەزوو »(11).
كەوابوو:
بەپێی لێكدانەوەی فەرهەنگەكەانی زمانەوانی بۆ ئەم وشە ئەوا دەگەینە دوو ئەنجام:
1- «نَمْص» بریتیە لە هەڵكێشانی تووك‌و موو، واتە تەنها مانایەك كە هەموو فەرهەنگەكانی زمانی عەرەبی لەسەر یەك دەنگ ئەوەیە كە كە وشەی«نَمْص»لە بنچینەی زمان دا تەنها یەك مانای هەیە كە ئەویش بریتیە لە هەڵكێشان.
2- هەروەها بە پێی مانای زمانەوانی: سەرچاوە فەرهەنگیەكان ووشەی «نَمْص»یان كورت نەكردۆتەوە تەنها لە هەڵكێشانی مووی برۆكان دا، بەڵكو بە مانایەكی فراوانترو گشگیر تر مانایان كردووە، كە ئەویش هەڵكێشانی تووك‌و مووی دەم‌وچاوە بە گشتی.

پێناسەی ووشەی «نمْص» لەلای زانیان‌و شەرعناسان:


بەپێی فەرموودەكەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم كە «عَبْدِ اللَّهِ» كوڕی«مَسْعُودٍ» دەیگێڕتەوە زانایان‌و شەرعناسان یەكدەنگن لەسەر ئەوەی كە حەرامە لەسەر ئافرەت دەستكاری برۆیەكانی بكات‌و بەمەبەستی هەڵكرتن‌و باریك كردنەوە‌و تەنككردنەوەی یان قرتاندنی نێوان برۆیەكانی، بۆیە دەفەرموون هەر ئافرەتێك ئەو كردارە ئەنجام بدات ئەوا تاوانێكی گەورەی ئەنجام داوە‌و بەر لەعنەتی خودا دەكەوێت، بۆیە پێوستە تەوبەیەكی یەكجارەكی لێ بكات‌و نەگەڕیتەوە سەری‌و دووبارەی نەكاتەوە.
وە هەروەها دروست نی یە بۆ ئافرەت دەستكاری دەم‌وچاوی بكات‌و هەڵی بگرێ، چونكە ئەوەی كە لە فەرموودەكەدا هاتووە مانایەكی گشتگیرەو تەنها لە برۆیەكان دا سنوردار نی یە، بەڵكو هەڵگرتن‌و لابردنی مووەكانی دەم‌وچاویش دەگرێتەوە.
كەوابوو مەبەست بەو «نَمْص» كە حەرامە‌و لەعنەتی لێكراوە هەروەك چۆن باریك كردنەوە‌و تەنكردنەوەی برۆیەكان دەگرێتەوە، بەهەمان شێوە هەڵگرتن‌و لابردنی مووی دەم‌وچاویش دەگرێتەوە.
[لێرەش دا ووتەی زانایان سەبارەت بەو فەرموودە دەخەینە رِوو:]
1- ئیمامی«إبن حجر» لە « فتح الباری 10 / 377» دەفەرموێ:
« والنماص إزالة شعر الوجه بالمنقاش...».
واتە: ««نَمْص» بریتیە لە لابردنی مووی دەم‌وچاو بە موكێش»
2- ئیمامی« النووی » لە « شرح النووی علی مسلم 14 / 106» دەفەرموێ:
« وأما النامصة بالصاد المهملة فهي التى تزيل الشعر من الوجه والمتنمصة التى تطلب فعل ذلك بها وهذا الفعل حرام ».
واتە: ««نَامْصە» بریتیە لەو ئافرەتەی كە هەلدەستێ بە هەڵكێشانی مووی دەم‌وچاو، وە «المتنمصە» بریتیەلەو ئافرەتەی كە داوە دەكات دەم‌وچاوی بۆ هەڵگرن، كردنی ئەمانەش حەرامە».
وەهەروەها لە هەمان جێگەدا دەفەرموێ:
« وأن النهى إنما هو فى الحواجب وما فى أطراف الوجه»..واتە: « ئەو نەهی كردنەی كە لە فەرموودەكەدا هاتووە بەدڵنیایەوە برۆیەكان دەگرێتەوە‌و دەوروبەری دەم‌وچاویش دەگرێتەوە».
3- وە «محمد عبد الرحمن المباركفوري » له «تحفة الأحوذي بشرح جامع الترمذي8/55» دەفەرموێ:«والنماص إزالة شعر الوجه بالمنقاش ».
واتە:« بریتیە لە لابردنی مووی دەم‌وچاو بە موكێش ».
4- وەهەروەها «محمد آبادي» لە « عون المعبود شرح سنن أبي داود 11 / 150»دەفەرموێ:
«هي التي تطلب إزالة الشعر من الوجه بالمنماص أي المنقاش».
واتە: ««المتنمصة» بریتیەلەو ئافرەتەی كە داوە دەكات دەم‌وچاوی بۆ هەڵگرن بە مووكێش».
5- ئیمامی« ابن الجوزي » لة « غريب الحديث 2 / 437» دەفەرموێ:
«النامِصَةَ وهي التي تَنْتِفُ الشَّعْر من الوَجْهِ» واتە: « بریتیەلە هەڵگرتنی مووی دەم‌وچاو ».
6- ئیمامی«إبن قدامە المقدسی» لە « المغنی 1 / 159» دەفەرموێ:
«فأما النامصة: فهي التي تنتف الشعر من الوجه » واتە:« نامصە بریتیەلەو ئافرەتەی كە هەڵدەستێ بەهەڵگرتنی مووی دەم‌وچاو».
7- ئیمامی«الألباني» لة « تمام المنة 1 / 82» دەفەرموێ:
«وهي التي تنتف شعر حاجبيها أو غير بقصد التجميل - وعلل ذلك بأنه تغيير لخلق الله».
واتە:« بریتیە لەو ئافرەتەی كە بۆیەكانی یان جگە لە برۆیەكانی هەڵدەگرێ بە مەبەستی جوانكاری، هۆكاری لەعنەتەكەش ئەوەیە كە دروستكراوی خودا دەگۆڕێ ».
8- ئیمامی«إبن باز» لە « مجموع فتاوی 10 / 51» دەفەرموێ:
« والنمص: هو أخذ الشعر من الوجه والحاجبين».
واتە:« نمص بریتیەلە هەڵگرتنی مووی دەم‌وچاوو برۆیەكان».
[كەوابوو:بەپێی لێكدانەوەی زانایان‌و شەرعناسان:]
1- «نَمْص» بریتیە لە هەڵكێشانی تووك‌و موو، واتە تەنها مانایەك كە هەموو زانایان‌و شەرعناسان لەسەر یەك دەنگ ئەوەیە كە كە وشەی«نَمْص»لە شەرع دا بریتیەلە هەڵكێشان‌و هەڵگرتنی تووك‌و موو.
2- هەروەها «نَمْص»یان كورت نەكردۆتەوە تەنها لە هەڵكێشانی مووی برۆیەكان دا، بەڵكو بە مانایەكی فراوانترو گشگیر تر مانایان كردووە، كە ئەویش هەڵكێشانی تووك‌و مووی دەم‌وچاوە بە گشتی.
بەلام ئەگەر ئافرەتێك ریش‌و شواربی لێ ڕوا، تووكی دەم‌وچاووی بووە هۆكاری گۆڕینی دیمەنی دەم‌و چاوی، ئەوا لابردن‌و هەڵكێشانی ئەو تووك‌و مووانە بەر ئەو حەرامە ناكەوێت، بۆیە دروستە بۆ ئافرەت لە‌و حاڵەتانەدا ئەو تووك‌و مووە زیادانە لاببات.
هەروەكو ئیمامی« النووی » لە « شرح النووی علی مسلم 14 / 106» دەفەرموێ:
« وأما النامصة بالصاد المهملة فهي التى تزيل الشعر من الوجه والمتنمصة التى تطلب فعل ذلك بها وهذا الفعل حرام الا اذا نبتت للمرأة لحية أو شوارب فلاتحرم إزالتها بل يستحب...».
واتە: ««نَامْصە» بریتیە لەو ئافرەتەی كە هەڵدەستێ بە هەڵكێشانی مووی دەم‌وچاو، وە «المتنمصە» بریتیەلەو ئافرەتەی كە داوە دەكات دەم‌وچاوی بۆ هەڵگرن، كردنی ئەمانەش حەرامە، تەنها بۆ ئافرەتێك دروستەو سوننەتە كە شوارب یان ڕیشی لێ بڕوێ، بۆیە لەو حاڵەتەدا حەرام نی یە دەستكاری كردن‌و هەڵكێشان‌و لابردنی».
وە ئیمامی«إبن باز» برسیاری لێكرا سەبارەت بە حوكمی لابردنی مووی دەم‌وچاوو، ئەویش لە وەڵام دا فەرموی:
« إن كان شعرا عاديا فلا يجوز أخذه ؛ لحديث: لعن رسول الله - صلى الله عليه وسلم - النامصة والمتنمصة الحديث، والنمص: هو أخذ الشعر من الوجه والحاجبين، أما إن كان شيئا زائدا يعتبر مثله تشويها للخلقة ؛ كالشارب، واللحية، فلا بأس بأخذه ولا حرج ؛ لأنه يشوه خلقتها ويضرها، ولا يدخل في النمص المنهي عنه ».
واتە:« ئەگەر موویەكی ئاسایی بێ، ئەوا دروست نی یە لاببرێ‌و دەستكاری بكرێ، لەبەر ئەوەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لەعنەتی كردووە لەو ئافرەتانەی كە موو هەڵدەگرن‌و ئەوانەش وا بۆیان دەكرێ، وە موو هەڵگرتنیش بریتیەلە هەڵكێشان‌و لابردنی مووی دەم‌وچاوو برۆیەكان، بەڵام ئەگەر مووی دەم‌وچاوو شتێكی ئاسایی نەبوو، وە زیادەبوو لە باری ئاسایی خۆی كە ببوە هۆكاری تێكدانی دیمەنی دەم‌وچاوی، وەكو شوارب یان ڕیش، ئەوا دروستە بۆی لای ببات‌و لە هەڵكێشانی تاوانبار نابێ، چونكە دیمەنی تێكدەدات‌و زەرەی لێدەدات، ئەم حاڵەتەش ناچێتە ژیر ئەو لەعنەتەی كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم كردوویەتی».
بەڵام ئەوانەی كە دەڵێن ئەم حوكمە تایبەتە بە هەڵگرتن‌و باریك كردنەوە‌و تەنككردنەوەی برۆیەكان‌و شمولی دەم‌وچاوو ناكات، ئەوا سەڕای ئەوەی كە قسەكەیان لەگەڵ بنچینەو بنەمای زمانی عەرەبی تێكدەگیرێ، پێچەوانەی تێگەیشتن‌و لێكدانەوەی صەحابەیە بۆ ئەو فەرموودەیە:
« قَبِيصَةَ»ی كوڕی«جَابِرٍ» دەفەرموێ:
«يَلْعَنُ الْمُتَنَمِّصَاتِ وَالْمُتَفَلِّجَاتِ وَالْمُوتَشِمَاتِ اللَّاتِي يُغَيِّرْنَ خَلْقَ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ».
ئافرەتێك لەگەڵ پیرەژنێك چوون بۆلای «عَبْدِ اللَّهِ» كوڕی«مَسْعُودٍ» لەماڵەوە بوو لەگەڵ سێ كەسی تردا بوو، دەم‌وچاوی ئافرەتەكەی بینی دەبریسكایەوە.
«عَبْدِ اللَّهِ» كوڕی«مَسْعُودٍ» پێی ووت: ئایا دەم‌وچاوت تاشیوە؟
ئافرەتەكەش توڕەبوو ووتی: ئەو كەسەی كە فێری دەم‌وچاو تاشینە خێزانەكەی خۆتە نەك من. «عَبْدِ اللَّهِ» كوڕی«مَسْعُودٍ» پێی ووت: ووتی بچۆ بۆلای ئەگەر كاری وەهای كردبوو ئەوا من حاشای لێ دەكەم. ئافرەتەكە چووە ژوورەوە‌و پاشان گەڕایەوە، ووتی سوێند بە خوا شتی وەهای نەكردووە.
«عَبْدِ اللَّهِ» كوڕی«مَسْعُودٍ» فەرمووێ:
«سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَلْعَنُ الْمُتَنَمِّصَاتِ وَالْمُتَفَلِّجَاتِ وَالْمُوتَشِمَاتِ اللَّاتِي يُغَيِّرْنَ خَلْقَ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ».
واتە:« بیستم لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم كە لەعنەتی دەكرد لەو ئافرەتانەی مووی دەم‌وچاوو هەڵدەگرن، وە ئەوانەی ددانیان شاش دەكەن بۆ جوانی، وە ئەوانەش كە خاڵ دەكوتن‌و دەستكاری دروستكراوەكانی خوددا دەكەن »(12)
[ئەوەی لەو فەرموودەوە وەردەگیرێ ئەوەیە:]
كە «عَبْدِ اللَّهِ» كوڕی«مَسْعُودٍ» فەرموودەكەی پێغەمبەری صلى الله عليه وسلم هێنایەوە كاتێك لەگەڵ ئەو ئافرەتەدا باسی دەستكاری كردنی مووی دەم‌وچاویان دەكرد، كەوابوو«إبن مَسْعُودٍ» ئەوەی فێرمان كرد ئەوەی كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لەعنەتی لێ كردووە تەنها برۆیەكان ناگرێتەوە، بەڵكو هەموو دەم‌و چاوویش دەگرێتەوە، بۆیە ووتی ئەگەر خێزانی من دەستكاری دەم‌وچاووی كردبێ ئەوا من حاشای لێ دەكەم.
وە هەندێكی تر بۆ ئەوەی شەرعیەت بدەن بە هەڵگرتنی مووی دەم‌وچاوو بە شێوەیەكی ڕەها، ئەوا ئەو قسەیە دەكەنە بیانوو كە ئافرەتێك پرسیاری لە عائیشە كرد ئایا دروستە ئافرەت دەم‌وچاوی هەڵگرێ بۆ خاتری مێردی ئەویش فەرموویەتی:
«أميطي عنك الأذى ما استطعت» واتە:« مووەكانی دەم‌وچاوت لاببە چەندێك دەتوانی»(13).
ئەم فەموودەیەی كە لە عائیشەوە باسكراوە لاوازو زەعیفە، هەروەكو لە پەراوێزەكەدا ئاماژە بە پلەی فەرموودەكە كراوە‌و فەرموودەنسی سەردەم‌و زانای پایە بەرزی ئوممەت ئیمامی ئەلبانی دەفەرموێ لاوازە، هەڵبەت شتێكی زانراویشە فەرموودەی لاواز كاری پێ ناكرێ‌و پشتی پێنابەسرێ بۆ دیاری كردنی ئەحكام.
كەوابوو: ئەوانەی كە فەرموودەكەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم تایبەت دەكەن بە هەڵگرتنی برۆیەكان، ئەو تابەتكردنە هیچ بەڵگەیەكی لەسەر نی یە، چونكە فەرموودەكە بەشێوەیەكی گشتی باسی هەڵگرتن‌و لابردنی مووی دەم‌وچاوی كردووە‌و برۆیەكانیش بەشێكن لە دەم‌وچاو، جا ئەگەر یەكێك بیەوێ ئەو مانا گشتگیرە تایبەت بكات‌و تەنها لە سنوری برۆیەكان دا سنورداری بكات، ئەوا پێویستە بە بەڵگەی صحیح بیسەلمێنی، جامادام هیچ بەڵگەیەكی صحیح نی یە مانا عامەكە تایبەت بكات، كەوابوو قسەكەیان لەسەر بنەمای شەرعی نی یە كە دەڵێن تەنها تایبەتە بە برۆیەكان.
وە هەوەها هەندێكی تر ئەوە دەكەنە بیانوو كە ئەگەر مێرد داوای لە خێزانی كرد دەم‌وچاووی هەڵگرێ، ئەوا دروستە بۆ ئافرەت دەم‌وچاوی هەڵگرێ وەكو جوانكاریەك بۆ مێردی‌و پێویستە گوێڕایەڵی مێردی بكات!!!!!

لەوەڵامی ئەمەش دەڵێن:


پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرموێ:
«لا طَاعَةَ لِمَخْلُوقٍ فِي مَعْصِيةِ الخَالِقِ»..واتە: « نابێ گوێڕایەڵی دروستكراوەكان بكرێ، لە بێ فەرمانی دروستكراو دا»(14).
وە هەوەها دەفەرموێ:
«لَا طَاعَةَ فِي مَعْصِيَةِ اللَّهِ إِنَّمَا الطَّاعَةُ فِي الْمَعْرُوفِ».. واتە: « نابێ گوێڕایەڵی هیچ كەس بكرێ لە بێ فەرمانی كردنی خودا دا، گوێرایەڵی هەركەس بكرێ تەنها لە چاكەدا دروستە»(15).
لەو فەرموودانەوە ئەوە وەردەگیرێ:
كە دروست نی یە بۆ هیچ كەسێك گوێڕایەڵی هیچ كەسێك تر بكات لە شتێكدا كە بێ فەرمانی خودا تێدابێ، جا كاتێك كە ڕوون بویەوە كە هەڵگرتنی مووی دەم‌وچاو كارێكی حەرامە‌و بێ فەرمانی كردن‌و سەپێچی كردنە لە فەرمانی خودا، بۆیە دروست نی یە لەو سەرپێچی كردنەدا گوێڕایەڵی هیچ كەسێك بكرێ، ئیتر ئەو كەسە هەركەسێك بێ.
وە« عَائِشَەَ» دەفەرموێ:
ئافرەتێكی ئەنصاریەكان كچێكی دا بەشوو كە قژی سەری ڕوتابوەوە، بۆیە هات بۆلای پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەوەی بۆ باسكرد‌و ووتی: مێردەكەی داوای لێم كردووە كە پرچێكی بۆ دابنێم.
« لَا إِنَّهُ قَدْ لُعِنَ الْمُوصِلَاتُ »واتە: « نەخێر شتی وامەكە، چونكە لەعنەت كراوە لەو كەسەی پرچی خوازراو دابنێ»(16)
ئەوەی لەم فەرموودەیەوە وەردەگیرێ ئەوەیە:
بەكارهێنانی پرچی خوازراو لەگەڵ هەڵگرتنی مووی دەم‌وچاو هەردووكیان لە یەك فەرموودەدا باسكراون كە لەعنەتی لێكراوە‌و نا دروستە، وە لەم فەرمودەیەش كە عائیشە باسی دەكات ئەو ئافرەتە مێردەكەی داوای لێكرد كە پرچی خوازراو بەكار بهێنێ، بەڵام پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ڕێگەی ڕێگەی پێنەدا بەكاری بهێنێ بە بیانووی ئەوەی كە مێردەكەی داوای كردووە، بەڵكو فەرمووی كارێكە خودا لەعنەتی لێ كردووە، ئیتر مێرد داوای دەكات یان نا گوێی بۆ ناگیرێ. جا ئەگەر دروست بوایە لەوەها شتێك دا گوێڕایەڵی بۆ مێرد بكرێ، ئەوا پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ڕێگەی بەو ئافرەتە دەدا كە بە قسەی مێردەكەی بكات، وە كە ڕێگەی پێ نەدا بەڵگە لەسەر ئەوەی كە ئەگەر مێرد داوی لە خێزانی كرد دەم‌وچاوی هەڵبگرێ، ئەوا شەرعیەت نادات بەو كارەو ئەو حەرامە حەڵال ناكات.

پوختەی ئەوەی واوترا:


هەڵگرتنی دەم‌وچاوو برۆیەكان یەكێكن لەو تاوانانەی كە زۆر تەشەنەی كردووە لەناو ئافرەتانی موسڵمانان دا بۆ مەبەستی جوانكاری‌و خۆڕازاندنەوە، لەكاتێكدا یەكێكە لە تاوانە گەورەكان‌و هەركەس ئەنجامی بدات بەر لەعنەتی خودا دەكەوێ.
وە تاوانی هەڵگرتنی دەم‌وچاو لەگەڵ هەڵگرتنی برۆیەكان دا جیاوازی نی یە، هەردووكیان هەر حەرامن‌و سەرپێچی كردنە لە فەرمانی خودا، مەگەر ئافرەتێك بیانویەكی شەرعی هەبێ دەستكاری دەم‌وچاوی بكات، كە دیمەنی دەم‌وچاوی گۆڕی بێ وەكو ڕیش‌و شواربی لێ بڕوێ، ئەوا لەو حاڵەتەدا دروستە بۆی بە پێی پێویست لایان بەرێ.
بەڵام بەداخەوە ئەم تاوانەش وەكو زۆرێك لە تاوان‌و سەپێچەكانی تر لەپێش چاوی خەڵك ئاسان كراوە‌و بە فەتوای بەتاڵ‌و قسەی بێسەرو بەرەو بیانووی بێ شەرعی حەڵاڵ كراوە لەلایەن كۆمەڵیك كەسی بەناو بانگەواز خوازی دونیا ویست كە خەڵك چۆنیان پێ خۆش بێ ئاوەها باسی حەڵاڵ‌و حەرامیان بۆ دەكەن.
============================
1- صحيح البخاري - كتاب اللباس باب المتفلجات للحسن - حديث: ‏5594‏، باب المتنمصات - حديث: ‏5601‏، باب الموصولة - حديث: ‏5605‏، باب المستوشمة - حديث: ‏5610‏.
2- مسند أحمد بن حنبل - ومن مسند بني هاشم مسند عبد الله بن مسعود رضي الله تعالى عنه - حديث: ‏3807‏. قال الشيخ الألباني:حديث صحيح، أنظر غاية المرام في تخريج أحاديث الحلال والحرام - (1 / 74).
3- لسان العرب - (7 / 101).
4- الصحاح في اللغة - (2 / 233).
5- تاج العروس - (1 / 4550).
6- معجم مقاييس اللغة لابن فارس - (5 / 481).
7- تاج العروس - (1 / 4551).
8- تاج العروس - (1 / 4551)
9- تاج العروس - (1 / 4551).
10- تاج العروس - (1 / 4551).
11- لسان العرب - (7 / 101).
12- المسند للشاشي - مسند عبد الله بن مسعود رضي الله عنه قبيصة بن جابر - حديث: ‏765‏، المسند للشاشي - مسند عبد الله بن مسعود رضي الله عنه بقية رواية قبيصة - حديث: ‏766‏. قال الشيخ الألباني:حديث حسن، أنظر السلسلة الصحيحة المجلدات الكاملة (6 / 291/4).
13- مسند ابن الجعد - من حديث أبي إسحاق السبيعي حديث: ‏392‏. قال الشيخ الألباني:حديث ضعيف، أنظر غاية المرام في تخريج أحاديث الحلال والحرام - (1 / 76).
14- مصنف ابن أبي شيبة - كتاب الجهاد في إمام السرية يأمرهم بالمعصية ; من قال: لا طاعة - حديث: ‏33053‏،كتاب الزهد ما ذكر في زهد الأنبياء وكلامهم عليهم السلام - أبو البختري حديث: ‏34269‏. مسند أحمد بن حنبل - مسند العشرة المبشرين بالجنة مسند الخلفاء الراشدين - مسند علي بن أبي طالب رضي الله عنه حديث: ‏1055‏. قال الشيخ الألباني:حديث صحيح، أنظر الجامع الصغير وزيادته(1 / 1348/13477).
15- صحيح البخاري - كتاب أخبار الآحاد باب ما جاء في إجازة خبر الواحد الصدوق في الأذان والصلاة - حديث: ‏6850‏. صحيح مسلم - كتاب الإمارة باب وجوب طاعة الأمراء في غير معصية - حديث: ‏3513‏.
16- صحيح البخاري - كتاب النكاح باب لا تطيع المرأة زوجها في معصية - حديث: ‏4912‏.

 

سەرچاوە :  ماڵپەری بەهەشت

 

گەشەی مرۆیی

بسم الله الرحمن الرحيمكەسانێك هەن زۆر عەوداڵ و شەیدای ڕێگای بەختەوەرین،تامەزرۆی ئاسوودەیی ڕۆح و دڵ و دەرونیانن لەوانەیە هەوڵی زۆریشیان دابێ‌ بۆ بەدەست هێنان و گەیشتن بەو ئامانجە بەڵام دەبینی تا ئێستا پێی نەگەیشتووە وە ڕێگاكەی نەدۆزیوەتەوە.دیارە بەختەوەری دوو جۆری هەیە لەوانە:[1- بەختەوەری وەهمییەكان:] أ‌- كۆكردنەوەی ماڵ و سامان،هەیە بەختەوەری خۆی لە ماڵێكی زۆرو سەروەت و سامانێكی نەبڕاوە دەبینێت.ب‌- مەنسەب و گەورەیی،پلە بەرزی بڕوانامەو،...هتد.ئەمانەش ئەو بەختەوەرییە دروست ناكەن وەكو یەكێك لەو ئافرەتانەی باسی خۆی دەكات و دەڵێ:هەموو ئاواتم ئەوە بوو پێم بڵێن دكتۆرە!دوای چەند ساڵ..ئێستا پەرۆشی لە باوەش گرتنی یەك منداڵم،منداڵێك پێم بڵێ‌ دایە!!ج- ناوبانگی و شوهرەتبەڵام لەبنەڕەتدا هەرگیز ئەم شتانە خۆشی و بەختەوەری ڕاستەقینە نادەن بە مرۆڤ بەڵكو زۆر جار دەبێتە فیتنەو سەری لەسەر دەنێتەوە ئەو كەسە.[2-بەختەوەری رِاستەقینە:] بەختەوەری ڕاستەقینە ئەو بەختەوەرییەیە كەبەڕاستی لەژێر سێبەری ئەو ئیسلامەدا بیت و بەندایەتی بۆ خوای گەورە بكەیت، فەرمانەكانی جێ بەجێ بكەیت و لە نەهییەكانی بەدوور بكەوییەوە چونكە ئەو خالقی ئێمەیە دروستی كردووین ئەزانێت دڵەكەی ئێمە پێویستی بە چییەو خۆراكی بۆ داناوە هەروەك خۆراكی بۆ جەستە داناوە:1.بڕوابوون بەخوای گەورەو كردنی كردەوەی چاك2.نوێژ كردن3.خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز4.زیكر كردنی خوای گەورە 5.بڕوا بوون بەقەزاو قەدەری خوا 6.چاكە كردن لەگەڵ خەڵكی7.پشت كردنە دونیاو خۆشییە كاتییەكانی8.هەڵگەڕانەوەو هەوڵدان بۆ قیامەت(دوا ڕۆژی نەبڕاوە)9.هەڵبژاردنی هاوڕێی چاك10.كۆچ كردن لە گوناهو تاوان.والسلام عليكم   سەرچاوە : ماڵپەری بەهەشت

ڕاپرسی

ڕات چۆنە بەرامبەر ماڵپەری نوێ
 

لەسەرهێڵە

ئێمە هەمانە 1 میوان سەرهێڵ

ئامۆژگاری مناڵ